پارێزەرە میسڕییەکە: سیناریۆی دەستگیرکردنی سەدام حسێن بە شێوەیەکی دیکە باسدەکات
  2021-12-12       3015       


محەمەد مونیب، پارێزەرە میسڕییەکەی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق سیناریۆی دەستگیرکردنی سەدام حسێن بە شێوەیەکی دیکە باسدەکات، کە جیاوازە لەوەی بڵاوکراوەتەوە.

ئاوێنه‌: محەمەد مونیب، لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە یەکێک لە سەردانەکانیدا بۆلای سەدام حسێن لەو کاتەی لە زینداندا بووە سەدام پێیوتووە، "دەستگیرکردنەکە بەشێوازێکی جیاواز لەوەی هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، ئەنجامدراوە".

بەگوێرەی ئەوەی سەدام حسێن بۆ پارێزەرەکەی باسکردووە، "ئەو کاتەی دەستگیرکراوە لەسەر جێگە خەوەکەی بووە و لەتەنیشت ئەو چەکەی هەمیشە پێیبووە لە خەودا بووە و کاتێک بەئاگاهاتووەتەوە هێزەکانی ئەمریکا بەچەکەوە لە دەوری بوون".

دەشڵێت "سیناریۆکەی پۆڵ بریمەر لەبارەی ئەوەی گوایە سەدام حسێنیان لەناو چاڵێکدا دەستگیرکردووە، درۆیە و هەڵبەستراوە".

شەوی رابردووپۆل برێمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی پێشووی عێراق له‌ میانی بەشداریکردنی لە به‌رنامه‌ی "هێڵی ناوه‌ڕاست" لە کەناڵی ئێم بی سی رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە تکریت و لەناو چاڵێکدا سەدامیان دۆزیوەتەوە. 

سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمى پێشووی عێراق، لە 13/12/2003 لە سنوری شاری تکریت دەستگیر کراو دوای ماوەیەکى زۆر لە دادگاییکردن لە رۆژی 5/11/2006 دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاندو لە 30/12/2006 لە شاری بەغدا لە سێدارە درا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×