قوباد تاڵەبانی و عەممار حەكیم: هەنگاوەكانی دەستپێكردنی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت خێرابكرێن
  2021-12-12       364       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، بە پێویستی دەزانن هەنگاوەكانی دەستپێكردنی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق خێراتر بكرێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە لە‌ بەغداد، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حكومەتی هەرێم لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبوە‌وە‌.

لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەردولا جە‌ختیان لە‌ پە‌رە‌پێدانی پە‌یوە‌ندییە‌كان كردە‌وە‌ لە‌پێناو پاراستن و بەدیهێنانی بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی.

جەختیشکرایەوە کە؛ پێویستە ھە‌موان رۆڵى خۆیان ببینن لەخێراترکردنی هەنگاوەکانی دە‌ستپێكردنی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتى نوێ بەجۆرێک کەلەبەرژەوەندی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەیدا بێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×