مەكگۆرك: ئەمریكا، عێراق بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی بەكارناهێنێت
  2021-12-12       586       

برێت مەکگۆرک، رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندە بە رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ عێراق و لەسەر ئەو بنەمایەش ئەمریكا ئاسمان و خاك و ئاوی عێراق بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی بەكارناهێنێت.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەو وتانەی برێت مەكگۆرك، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی دیدارێكیدا هاتون لەگەڵ ناوبراودا لە بەغدا.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لە دیدارەكەدا برێت مەكگۆرك جەختی لە پابەندبونی وڵاتەكەی بە رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتێژی نێوان ئەمریكاو عێراق كردۆتەوەو  رایگەیاندوە، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە، ئەمریكا ئاسمان و خاك و ئاوی عێراق بەكارناهێنێت بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی عێراق.

هەروەك لە دیدارەكەدا مەكگۆرك جەختی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی تواناكانی عێراق كردۆتەوە لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر.

برێت مەكگۆرك وتوشیەتی، ئەمریكا هەڕەشە نابێت بۆ سەر هیچ وڵاتێك و جەختی كردۆتەوە كە دوژمنی هاوبەش رێكخراوی داعشەو بەرژەوەندی ستراتیژی ئەمریكا لە بونی حكومەتێكی بەهێزی عێراقیی خاوەن سەروەری و عێراقێكی بەهێزدایە.

لای خۆیشییەوە قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەداوە كە گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانی دیكەش گرنگەو حكومەتی عێراق لەگەڵ هەموان كاردەكات و جەختیشی كردۆتەوە كە هێوركردنەوە لە بەرژەوەندی وڵاتدایەو عێراق هەوڵدەدات بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكە بەئاڕاستەی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و بەهێزكردنی تواناكانی لەسەرجەم بوارەكاندا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×