نرخی نەوت بەرزبوەوە و بەربەستی 76 دۆلاری شکاند
  2021-12-13       449       

ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و به‌ 76.29 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت، هەروەها نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته‌ 72.84 دۆلار.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هەواڵەکان لەبارەی کەمیی مەترسیی ئۆمیکرۆن بونە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بەرمیلێک نەوتی برێنت رۆژی پێنجشەممە بۆ زیاتر لە 76 دۆلار بەرزبوەوە و بەمەش نرخی نەوت گەڕایەوە ئاستی سێ هەفتە لەمەوبەر ئەوەش دوای ئەوەی کە دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان وتی، ئۆمیکرۆن لە گۆڕاوی دەلتا سوکترە.
 
ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانی نرخی یەک بەرملیل نەوتی برێنت 1.14 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکات رێژەی 1.52% نرخەکەیی و گەیشتە 76.29 دۆلار، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش 1.17 سەنت بەرزبوەوە کەدەکاتە 1.63%ی نرخەکەیی و یەک بەرمیل گەیشتە 72.84 دۆلار.  
 
کارۆلین باین، راوێژکاری ئابوری لەدامەزراوەی ئیکۆنومیکس رایگەیاند، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیاتربێت و دەگاتە بەرزترین ئاست، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022ەوە جارێکی دیکە خواست لەسەر ئەو وزەیە رو لەدابەزین دەکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×