ئەرشەد ساڵحی سەرکردەی بەرەی تورکمانی ڕایدەگەیەنێت، چاویان لەوەیە وەک تورکمانەکانی عێراق پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار وەربگرن، دهشڵێت:"دهبێت سهدریهكان گڵۆپى سهوز بۆ پێكهێنانى حكومهت ههڵبكهن".
ئاوێنه: ئەرشەد ساڵحی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "توانیومانە لەکۆی گشتی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق پاش دروستکردنی هاوپەیمانێتی، وەک تورکمانەکان حەوت کورسی بەدەستبهێنین، بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین دوو پۆستی باڵا وەربگرین".
لەبارەی پۆستەکانەوە ئەرشەد ساڵحی وتی:"جێگرێکی سەرۆک کۆماری عێراقو وەزارەتێک لەحکومەتی داهاتوو بەمافی خۆمان دەزانین".
سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق ساڵحی ڕەتیکردەوە ئەوان وەک تورکمانەکان لەگەڵ حکومەتی تەوافوقی بن، جهختیكردهوه، "حکومەت دەبێت یان سەدرییەکان پێکیبهێنن، یان ئەوان گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکەن".