چوار كەس لە نزیك حەمرین دیار نامێنن؛ دەنگۆی رفاندنیان لەلایەن داعشەوە هەیە
  2021-12-13       571       

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ دوشەممە، چوار كەس كە بۆ راو چونەتە ناوچەكە، لە نزیك دەریاچەی حەمرین لەسنوری پارێزگای دیالە، دیار نەماون و دەنگۆی ئەوە هەیە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنرابن.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو چوار كەسە یەكێكیان ئەفسەرە بەپلەی موقەدەم لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئەعزەمیەو یەكێكی دیكەیان ئەندامی حەشدی شەعبییەو بۆ راوی چونەتە ناوچەكە.

سەرچاوە ئەمنییەكان بۆ میدیا عێراقییەكان باسیان لەوە كردوە كە هەواڵ هەیە ئەو چوار كەسە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندرابن.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×