وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق: زیاتر لە 4 هەزار كۆچەر لە سەر سنورەكانی پۆڵەندا ماون
  2021-12-14       409       

ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، بەمەبەستی گەڕانەوەی كۆچەران شاندێكی عیراق سەردانی پۆڵەندا و لیتوانیای كردووە و زیاتر لە 4 هەزار كۆچەری عیراقی لە سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا ماون.

ئاوێنە: ئیڤان فایەق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 4 هەزار كۆچەری عیراقی لە سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا ماون و  گیریانخواردووە،  زۆرینەشیان لە كەمپەكانی پۆڵەندان و ئامادەنین بگەڕێنەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، شاندێك چووەتە پۆڵەندا و لیتوانیا، لیژنەیەكی هاوبەش لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران و  وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران پێكهێنراوە، بەمەبەستی كارئاسانی كردن بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچەرانە، پرۆسەی گەڕانەوەشیان بەردەوام دەبێت

بەپێی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا 9 گەشتی ئاسمانی ئەنجام دراون و 3 هەزار و 556 كۆچەر بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە گەڕاونەتەوە عیراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×