ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و جارێکی دیکە تمەن دابەزینەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزی بەراورد بە دوێنی.
ھاوکات، ھەزار و ٣٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩١٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن ٥٥ ھەزار دابەزی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە