سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو هاوپه‌یمانێتی ته‌قه‌دوم كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هاوپه‌یمانی عه‌زم كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی خولی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێكه‌وتن.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك به پێگه‌ی "IQ NWES"ی راگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ردو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم و عه‌زمدا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر به‌ڕێوه‌چو، ڕێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك كاندیدی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم و شاندێكی یاوه‌ری كۆبونه‌وه.
پێشتریش، فه‌هد را‌شد، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم رایگه‌یاندبو، "سه‌رۆكی په‌رله‌مان جارێكی دیكه بۆ هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم ده‌بێت چونكه دوه‌م زۆرترین ده‌نگ و كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه كه (37 كورسی)یه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆش دێنه ناو هه‌وپه‌یمانییه‌كه‌یان ژماره‌ی كورسییه‌كانیان بۆ 50 كورسی به‌رزده‌بێته‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی تشرینی یه‌كه‌م؛ هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی 37 كورسی و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم هاوپه‌یمانی عه‌زمی خه‌میس خه‌نجه‌ریش كه 14 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.