بانکی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌نیازی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ دۆلار بێت
  2021-12-14       467       

بانکی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌نیازی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ دۆلار بێت‌و دەڵێت، ئەو کارە دەبێتە هۆی‌ ئەوەی‌ نرخی‌ دراو لەکۆنترۆڵ دەربچێت‌و زیان بەهاوڵاتیان‌و پڕۆژەکان بگەیەنێت.  

ئاوێنه‌: لەبارەی دەنگۆی دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ 120 هەزار دیناری عێراقی، بانکی ناوەندی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌دا رایگەیاند، دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، دەبێتە هۆی دروستبونی بێمتمانەیی بەسیستەمی دارایی‌و په‌ككه‌وتنی‌ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان‌و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەکێبڕکێ‌و قوڵبونەوەی بێکاریی بەهۆی وەستانی پڕۆژەکانەوە. 

بانکی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە پێشتر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بۆتە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی بەڕێژەی 23% کە ئەوەش وایکرد قەیرانی دارایی تێپەڕێنرێت.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×