عیراق بڕی 300 ملیار دینار بۆ كڕینی خۆراك تەرخان دەکات
  2021-12-15       430       

بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕی 300 ملیار دینار بۆ كڕینی خۆراكی بایەعی تەرخان دەكرێت.

ئاوێنە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە بڕیارێكدا ، وەزارەتی بازرگانی سەرپشككردووە لە بەكارهێنانی بڕێك كە زیاتر نەبێت لە 300 ملیار دینار بۆ كڕینی گەنم و كەلوپەلەكانی بایەعی و پێدانی شایستەكانی جووتیاران.

ئەو بڕیارە دەرئەنجامی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بوو كە دوێنێ‌ سێشەممە 14-12-2021، بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×