وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رەتیدەكاتەوە وەزیرەكەیان توشی جەڵتەی مێشك بوبێت وەک ئەوەی لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوەو دەڵێت: بەهۆی دابەزینی پەستانی خوێنەوە، دۆخی تەندروستی تێكچوەو گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە.
ئاوێنە: عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە روداوی راگەیاند، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، بەهۆی ماندوبون و هیلاکییەوە پەستانی خوێنی دابەزیوەو بەهۆیەوە دۆخی تەندروستیی تێکچوە. پاشان گەیەندراوەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا.
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رەتیکردەوە وەزیرەکەیان توشی جەڵتەی مێشک بوبێت و دۆخی تەندروستیی خراپ بێت، وەک ئەوەی لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
وتیشی"ئێستا دۆخی تەندروستیی وەزیری کۆچ و کۆچبەران جێگیرەو لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت."