تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە
  2021-12-18       490       

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 182 (سەد و هەشتا و دو) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 9 (نۆ) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە 182 (سەد و هەشتا و دو) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 480 (چوار سەد و هەشتا) توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 9 (نۆ) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون، هەروەها لەدوێنێوە 15581 (پازدە هەزار  و پێنج سەد و هەشتا و یەک) کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×