شانەی ئەمنی: هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر ناوچەی سەوز
  2021-12-19       325       


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ناوچەی سەوزی بەغداد ڕووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی ئاشکرایکرد، هێرشەکە بە دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا بووە و یەکێکیان بەرلەوەی بکەوێتەخوارەوە تەقێنراوەتەوە، مووشەکی دووەمیان لە ناو مەیدانی بۆنەکانی ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی بەرکەوتوون.

بەپێی شانەی ئەمنی، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لەو ناوچەیە بڵاوبوونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکان دەکەن.

لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووشدا لە دوایین هێرشدا ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرایە ئامانج و هێرشەکە لەڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×