ئەمریكا ئامادەكاری كشانەوەی هێزەكانی لەعێراق دەستپێكرد
  2021-12-19       624       

خانه‌ی  راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگەیاند:" وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، ته‌واوی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ناو بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌د)ـیان راده‌ستی سوپای عێراقیان كرده‌وه‌".

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، خانه‌ی  راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ورده‌كاری رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا، لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار كرد و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ گۆڕینی ئه‌ركی سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕكه‌ره‌وه‌ بۆ راوێژكاری سه‌ردانی بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌د)ـیان له‌ ئه‌نبار كرد، كه‌ سوپای هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ 2014ـه‌وه‌ به‌كاری ده‌هێنن.

روونیشی كرده‌وه‌، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، ته‌واوی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ناو بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌د)ـیان راده‌ستی سوپای عێراقیان كرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی خانه‌كه‌، له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌  سه‌ر گۆڕینی ئه‌ركی شه‌ڕكردنی سوپای هاوپه‌یمانان بۆ راوێژ و مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق و هاوكاری كردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند هێزە شەڕكەرەكانیان لە عێراق دەكێشنەوە.

لەئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 100 ئەمریكی لە عێراقن لەژێر ناوی هاوپەیمانی دژی داعش بە هاوكاری هێزە ئەمنیە عێراقیەكان و هێزەكانی پێشمەرگە شەڕی دژی تیرۆرستان دەكەن

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×