ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق ناكۆكی لایه‌نه‌كانی لێ دروست بووه، په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی دواكه‌تووه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه، به بۆچوونی جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ڕه‌شه هه‌یه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هێشتا پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق زۆری ماوه.
ئاوێنه: به‌شیر خەلیل حه‌داد، جێگری پێشووی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، رايگه‌یاند، هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق، بۆ ناكۆكیی نێو ماڵی شیعه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر كورسییان هه‌بووه و كورسیی زیادیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مجاره كورسییان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، ئه‌و لایه‌نانه هێزی چه‌كدار و میلیشیایان هه‌یه و به هێزه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌وان بڕوایان وایه ساخته‌كاری كراوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی ئۆكتۆبه‌ر و مافی ئه‌وان خوراوه، به‌ڵام له 2005 به‌دواوه به ڕای چاودێرانی ناوخۆ و بیانی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، پاكترین هه‌ڵبژاردن بووه.
جێگری پێشووی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق وتيشی، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی دواكه‌تووه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه، به بۆچوونی به‌نده دادگای فیدڕاڵ نایه‌وێ بڕیارێك بدات توندوتیژیی لێی بكه‌وێته‌وه، چونكه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و لایه‌نانه هه‌ندێ كرده‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رێكه‌وتنێك بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رازی بكرێن كورسی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن زیاد بكرێن له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی دیكه، یانیش له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق جێگه‌یان بكرێته‌وه، له رۆژانی داهاتوودا شتێك به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق دوا ده‌كه‌وێت و هێشتا زۆری ماوه، چونكه ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵیش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات، 15 رۆژی پێویسته تا سه‌رۆككۆمار فه‌رمان ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت ئینجا له ماوه‌یه‌كیشدا سه‌رۆككۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت، قۆناغی زۆری تێدایه، دیاریكردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانیش، كێشه‌یه‌كی دیكەیە و پێم وابێت سێ مانگی دیكه‌ش ده‌خایه‌نێت.