وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا قۆناغێكی دیكه‌ی پاره‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 دابه‌شده‌كه‌ن.
ئاوێنه: عه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكردۆته‌وه كه له‌كۆبونه‌وه‌ی ژماره 44ی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی بڕی 250 ملیار دینار به‌مه‌به‌ستی پێدانی شایسته‌ی دارایی ئه‌و جوتیارانه‌ی كه به‌رهه‌می گه‌نمیان بۆ ساڵی 2021 راده‌ستی سایلۆكان كردوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی جوتیاران بۆ كۆمپانیای دانه‌وێڵه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی پاره‌كه‌ش گواسترایه‌وه، كۆمپانیای دانه‌وێڵه له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه واده‌ی دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران بڵاوده‌كاته‌وه.