شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان بنكەی عەین ئەسەدیان جێهێشت
  2021-12-23       416       

سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان بنكەی سەربازی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار جێهێشتوە.

ئاوێنە: لیوا سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بە ئاژانسی رەسمی وڵاتەكەی وت، لیژنەی راسپێردراو بۆ بەدواداچونی دۆسیەی گواستنەوەی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هێزی شەڕكەرەوە بۆ هاوكاری و راوێژ، بەردەوامە لە كارەكانی.

وتیشی، لیژنەكە سەردانی بنكەی سەربازی عەین ئەسەدی لە پارێزگای ئەنبار كردوە بۆ ئاگاداربون لە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەركەكان و جەختیشی كردەوە كە سەرجەم یەكە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان بنكەكەیان جێهێشتوەو لە ئێستادا كۆمەڵێك راوێژكاریی هاوپەیمانان بە مەبەستی هاوكاری و راوێژ لەوێ ماونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند، هێزە شەڕكەرەكانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بنكەی سەربازی هەریریان لە هەرێمی كوردستان جێهێشتوەو ئاماژەی بەوەشدا كە راوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لەنێوان هەردو بنكەی سەربازی عەین ئەسەدو هەریردا دابەشدەكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×