نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2021-12-24       481       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتر لە بازاڕەكانی جیهان بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 76.52 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

هاوكات بەهای نەوتی تەكساسیش بەرزبۆتەوە بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل بە 73.79 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×