دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە چواردەوری فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوەی پێکرا
  2021-12-25       350       

دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە چواردەوری فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بڵاوەی پێکرا، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس.

ئاوێنە: لەمڕۆ شەممەوە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لەسەرجەم دەروازەکانی ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوەیانپێکرا، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی سولەیمانی وئەبو مەهدی موهەندیس.

ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی میلیشیا شیعەکان لە دەروازەی ژمارە یەک-ی فڕۆکەخانەی بەغدا گردبوونەوە و دەیانویست بەرەو شوێنی کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیە بڕۆن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×