ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان: دوای 10 ساڵی تر حكومەتی عیراق ناچار دەبێت دەستبەرداری فەرمانبەرانی ببێت
  2021-12-26       548       

موسلیم عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەوەڵامی لێدوانەكەی وەزیری دارایی عیراق سەبارەت بە نەمانی خواست لەسەر نەوت لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ئاماژەی بەوەداوە، نابێت هاوڵاتیان بەرپرسیارێتی هەڵەكانی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان بكەوێتە سەرشانیان. 

موسلیم عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی ئەوەی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عیراق وتبوی "دوای 10 ساڵی تر نەوت دەڕوخێت و حكومەتی عیراق ناچار دەبێت دەستبەرداری بەشێكی زۆر لە فەرمانبەرانی ببێت" وتویەتی، هەڵەی فەرمانبەران نییە گەندەڵی لە دەسەڵاتدا هەیە، بەڵكو بۆ نەبونی هیچ پلانێك لەلایەن حكومەتەوە دەگەڕێتەوە.

باسی لەوەش كردووە، چەند ساڵێكە هەموو جیهان دەڵێن داواكاری نەوت دەكەوێتە ئاستێكی نزمەوە، بۆیە دەبێت بە پشتبەستن بە داهاتی نوێ وەك پیشەسازی و كشتوكاڵ و كەرتەكانی دیكە ئامادەكاری بۆ قۆناغی داهاتوو بكەین.

پێشتر عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عیراق ئاماژەی بەوەدابوو، بەهۆی ئەوەی جیهان بەرەو ئۆتۆمبێل و ئامڕازی گواستنەوەی كارەبایی دەڕوات، لەماوەی 10 ساڵدا نرخی نەوت داڕوخان بەخۆیەوە دەبینێت و ئەمەش كاریگەری راستەوخۆ لەسەر عیراق دروست دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی حكومەت دەستبەرداری بەشێك لە فەرمانبەرەكانی ببێت.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×