موقتەدا سەدر ماوەی 45 ڕۆژ مۆڵەت دەدات بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت
  2021-12-26       473       


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بۆ پێکهێنانی حکومەت، لەوكاتە بەدواوە رەوتەکەی ئەم هەنگاوە دەنێت.

ئاوێنه‌: لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەگەرنا رەوتەکەی ئەم هەنگاوە دەنێت.

لەبارەی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان رێبەری رەوتی سەدر و سەرکردەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە نەجەف، ئەعرەجی گوتی "سەدر رەتیکردووەتەوە پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بکات".

لە 2ی ئەم مانگە موقتەدا سەدر لە ماڵی هادی عامری لە بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعییە نارازییەکان کۆبووەوە، بەڵام تائێستا لایەنەکان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت کۆک نین، سەدریش جەخت لەوە دەکاتەوە سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×