شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ره‌وتی سه‌در له كۆبونه‌وه‌دان و سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی گه‌یشته به‌غدا بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی ره‌وتی سه‌در بو كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
شاندی پارتی و یه‌كێتی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌لایه‌نه‌كانی ره‌وتی سه‌در، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپەیمانی عەزم و تەقەدومی سوننەکان كۆده‌بنه‌وه و هه‌ر له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پشكی كورد گفتوگۆ ده‌كرێت.
5ی ئه‌م مانگه، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەولێر کۆبونەوە، دوای کۆبونەوەکە له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه، ھه‌ردولا رێككه‌وتن كه پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه به شاندێكی ھاوبه‌شی كوردستانی پرۆسه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه سیاسیه عێراقییه‌كان بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌كی كاری ھاوبه‌ش ئاماده‌كراوه".
ءسه‌ردانی شاندی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه، رۆژی یەكشەممەی داهاتو یه‌كه‌م كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و ئەندامان سوێندی یاسایی بخۆن و دواتریش كاره‌كانی دیكه‌ی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدرێن.