كازمی فەرمانێكی بەپەلە دەردەكات
  2022-01-07       992       


سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانێكی خێرا و بە پەلەی دەركرد بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتنی ژنێك و سێ منداڵی خێزانێك لەگەڵ برینداركردنی پیاوێك لە ماڵێك لە شاری بەغدای پایتەخت.

لە گەڕەكی ئیعلام لە بەغدای پایتەخت چەند چەكدارێك هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك كە خاوەن ماڵەكە ئەندامی دەستەی حەشدی شەعبییە، لە ئەنجامدا پیاوەكە بە چەند گولەیەك بریندار دەكەن و هاوسەرەكەی لەگەڵ سێ منداڵی كە لەدایكبووی ساڵانی (2007، 2013 و 2014) دەكوژن.

(موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كرد بە پەلە تیمێكی لێكۆڵینەوەی خێرا پێكبهێنرێ بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەو دەستگیركردنی هەموو ئەو كەسانەی دەستیان هەبووە لە تاوانەكە بۆ ئەوەی توندترین سزای یاساییان بەسەردا بسەپێنرێ.

بەگوێرەی زانیارییەكان ژنەكە و هەرسێ منداڵەكان بەهۆی تەقەی هێرشكارەكان ڕاستەوخۆ لەنێو ماڵەكەیاندا گیانیان لەدەستداوە، پیاوەكەش‌ كە ئەندامی دەستەی حەشدی شەعبییە چەند گولەیەكی بەر كەوتووە، بەڵام نەمردووەو بەسەختی بریندار كراوە، دوای ڕووداوەكەش تەقەكەرەكان بۆی دەرچوون و تا ئێستا دەستگیر نەكراون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×