موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری توند دەدات لە هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و هاوکات لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی زۆرینە ئاشکرا دەکات.
ئاوێنه: سەدر لە تویتێکیدا دەڵێت، "ئیرادەی گەل لەسەرو هەموو فشارە دەرەکییە ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتییەکانە."
سەدر لە تویتەکەیدا بە ئاماژە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی داهاتوو ئاشکرا دەکات کە بریتین لە سەدرییەکان، تەقەدوم و عەزمی سوننەکان، تەسمیمی ئەسعەد عیدانی کە پارێزگاری بەسرەیە و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هۆشداری دەداتە لە فشاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و دەڵێت، "ئێمە یەکەمەکانی بەرخودانی شیعەبوونی دژی ئەمریکا".