سەدر: ئەمڕۆ هیچ شوێنێك بۆ میلیشیاكان نەماوەتەوە
  2022-01-08       432       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ شەممە، جارێكی تر جەختی لە پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی كردەوەو راشیگەیاند، ئەمڕۆ هیچ شوێنێك نەماوەتەوە بۆ میلیشیاكان، هەموان پشتیوانی سوپا، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەكەن.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، لەتویتێكی نوێدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ هیچ شوێنێك نەماوەتەوە بۆ تائیفیەت و رەگەزپەرستی، بەڵكو كاتی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانییە كە تێیدا شیعە بەرگری لە مافی كەمینەكان و سوننەو كورد بكات، كوردیش بەرگری لە مافی كەمینەكان و سوننەو شیعە بكات و سوننەش بەرگری لە مافی كەمینەكان و شیعەو كورد بكات."

هەروەها وتوشیەتی"ئەمڕۆ هیچ شوێنێك بۆ گەندەڵی نەماوەتەوەو پێكهاتەكان هەمویان پشتیوانی لە چاكسازی دەكەن."

هەروەك ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەمڕۆ هیچ شوێنێك بۆ میلیشیاكان نەماوەتەوە، هەموان پشتیوانی لە سوپاو پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەكەن."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەمڕۆ ئێمەو گەل دەڵێین: نا بۆ پاشكۆیەتی...بڕیاری ئێمە، بڕیارێكی عێراقی.."یە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×