سەركردەیەكی رەوتی سەدر كوژرا
  2022-01-09       728       

ڕەوشی عێراق بەرەو ئاڵۆزی هەنگاو دەنێت، شەوی رابردوو لە پارێزی میسان لە باشووری وڵات سەركردەیەكی رەوتی سەدر كوژرا و تەرمەكەی فڕێدرایە نێو زبڵەوە.

ئاوێنە: كوشتنی ئەم سەركردەی رەوتی سەدر دوای پەیامێكی رێبەری رەوتەكە بوو كە رایگەیاند جێگەی تایەفی و گرووپی چەكدار و میلیشیا نابێتەوە و حكوومەتی زۆرینە پێكدەهێنن و پشتیوانی لە سووپا و هێزە ئەمنییەكان دەكەن، هاوكات هێزێكی گەورەی سەرایە سەلامی سەر بە سەدر لە بەغدا بڵاوەی پێكرا.

هاوكات حیزبووڵای عێراق یەكێك لەخاوەن میلیشیا چەكدارەكانی نێو حەشدی شەعبی هەڕەشەی لە سەدرییەكان كرد.

ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت و پەرلەمانتارانی رەوتی سەدریش بە كفنی سپیەوە چوونە نێوهۆڵی پەرلەمان دوای كوژرانی یەكێك لە سەركردەكانیان.

هەرچەندە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكرێت، بەڵام تاكو ئێستا جگە لە سووننەكان، لایەنی شیعە و كورد لەنێو خۆیاندا لەسەر پۆستەكانی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆكی پەرلەمان رێكنەكەوتوون.

بەرەی سەدرییەكان باس لە حكوومەتی زۆرینە دەكەن، كورد و سووننەش لەنێوان دوو بەرەی شیعە بێلایەن ماون، چوارچێوەی هەماهەنگی حەشدی شەعبی دوای حكومەت دەكات بە بەشداری هەموولایەنەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×