دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخر‏ا
  2022-01-09       313       

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، “بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان ‏فراکسیۆنەکان و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختە، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏تاوەکو کاتژمێر 3:00 ناکرێت”.‏

ئاوێنه‌: بڕیاربوو كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی یەكەمی خولی نوێی ئەنجومەنی ‏نوێنەران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام سەرەتا یەك كاتژمێر و دواتریش بۆ كاتژمێر 3:00 دواخرا.‏

 هۆكاری دواخستنى دانیشتنى ئەنجومەنی ‏نوێنەران به‌هۆی نه‌بوونى ڕێككه‌وتنه‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى هەڵبژاردنی ‏سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.‏

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×