كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زه‌نگی چونه‌ژوره‌وه بۆ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق لێدرا و تا ئێستا زیاتر له 150 په‌رله‌مانتار له هۆڵه‌كه ئاماده‌ن و كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد.
بۆ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كاتژمێر 3:30 خوله‌كی عه‌سری ئه‌مڕۆ زه‌نگی چونه‌ژوره‌وه بۆ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق لێدراو مەحمود مەشهەدانی، كه ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتو سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات داوا له نوێنه‌رانی سه‌ركه‌وتو ده‌كات بچنه هۆڵی په‌رله‌مان.
دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی سه‌ركه‌وتو له هۆڵی په‌رله‌ماندا ئاماده‌بون، كۆبونه‌وه‌كه به ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتاران سوێندنی یاسایی بخۆن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن.
كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن دو گه‌وره‌ترین لایه‌نی سونی دیاریكراوه، كه پیكهاتون له هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم و عه‌زم ئه‌ویش محه‌مه‌د حه‌لبوسی-یه، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌ن شیعه نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دیاریكردنی پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ره‌وتی سه‌در حاكم زاملی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی كاندید كردوه.