جێگرەوەی مەشهەدانی بۆ سەرۆكایەتیكردنی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان ئاشكراكرا
  2022-01-09       467       
پەرلەمانتار عامر فایز

ئەگەر مەحمود مەشهەدانی نەتوانێت سەرۆكایەتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەواو بكات، پەرلەمانتار عامر فایز جێگەی دەگرێتەوەو سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا مەحمود مەشهەدانی، كە وەك بەتەمەنترین پەرلەمانتار، سەرۆكایەتی دانیشتنەكەی دەكرد، دوای دروستبونی گرژی لەنێو پەرلەمان، باری تەندروستی تێكچو و دانیشتنەكەش بۆ پشویەك هەڵگیرا تا كوتلەكان دەگەنە رێككەوتن.

عامر حسێن جاسم عەلی فایز، لەدوای مەحمود مەشهەدانی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە كە وەك یەدەگ بۆ سەرۆكایەتیكردنی یەكەم دانیشتن دیاریكراوە.

دوای ئەو پەرلەمانتارەش، وەك یەدەگی دوەم پەرلەمانتار خالید دەڕاجی دەستنیشان كراوە بۆ سەرۆكایەتیكردنی دانیشتنەكە، كە لە دوای مەشهدانی و فایز، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەی پەرلەمانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×