چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان رەتدەكاتەوە
  2022-01-09       524       

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاند، دان بە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و جێگرەكانیدا نانێت.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كە بایكۆتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی كرد، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا "هێرشكراوەتە" سەر مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی بەتەمەنی پەرلەمان و بەهۆی برینداربونی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەندێك لە كوتلەكان بەردەوام بون لە دڕیژەدان بە دانیشتنەكە بەبێ "بونی هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی."

وتوشیەتی"بەرپرسیارێتی هەر لێكەوتەیەكی ئەو كارە تاكڕەوانەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنە سیاسییانەی كە لە پشت ئەم ئاڵۆزییەوەن."

جەختیشی كردۆتەوە كە "دژی ئەم تاكڕەوییە نابەرپرسیارانەیە لە بڕیاری سیاسیدا دەبینەوە."

هەروەها وتوشیەتی"جەخت دەكەینەوە لەوەی كە دان بە دەرئەنجامەكانی دانیشتنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرانیدا نانێین، چونكە بەبێ ئامادەبونی سەرۆكی بەتەمەنی پەرلەمان بەڕێوەچوە كە هێشتا ئامادەبوە بە ئەركەكەی هەڵسێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×