شاخەوان عەبدوڵا بە جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
  2022-01-09       495       

لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، كەمێك لەمەوبەر شاخەوان عەبدوڵا لە فراكسیۆنی پارتی، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، بە جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

ئاوێنە: بەپێی ئەنجامی جیاكردنەوەی دەنگەكان شاخەوان عەبدوڵا لە كۆی 226 دەنگ توانیویەتی 180 دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان.

هەر بەپێی ئەنجامەكان سروە عەبدولواحید، كاندیدی نەوەی نوێ 33 دەنگی بەدەستهێناوەو 13 دەنگیش بە پوچەڵ حساب كران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×