كوتلەی سەدر ناوو ئیمزای پەرلەمانتارانی "گەورەترین كوتلە"ی رادەستی حەلبوسی كرد
  2022-01-09       1068       

سەرۆکی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، ناوو ئیمزای ئەندامانی "گەورەترین كوتلە"ی پەرلەمانی رادەستی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، لەدوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و وەرگرتنی ئەركەكانیان لە دانیشتنی پەرلەماندا، حەسەن عەزاری، سەرۆكی كوتلەی سەدر، ناو و ئیمزای ئەندامانی "گەورەترین كوتلە"ی رادەستی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كرد.

محەمەد حەلبوسی، دوای وەرگرتنی ئەركی سەرۆكی پەرلەمان، دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوەو دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی بۆ كاتێكی نادیار هەڵگرت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×