ئەمینداری یەکگرتو: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەنگاوێکی ئەرێنییە
  2022-01-10       501       

ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاڕاستەی جێگیربونی دۆخی وڵات و پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن.

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، "هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرباری بونی چەند تێبینی و سەرنجێک، بەڵام هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاڕاستەی جێگیربونی دۆخی وڵات."

ئاماژەی بەوەشکردوە، پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆک، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆک و د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازن.

شەوی رابردو پەرلەمانی عێراق دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵبژارد، دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەم شێوەیەیە:

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان: 200 دەنگ
حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان: 182 دەنگ
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان: 180 دەنگ

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×