ئەمریكا داوایەكی بەپەلە ئاراستەی عێراق دەكات
  2022-01-10       704       


باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات دەكات و داوایەكی بە پەلە ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمریكا پێشوازی لە كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەكات، كە "بە بەشێك لەدیموكراسی و سەروەری نیشتیمانی"، ناوی دەبات.

هەروەها تێیدا هاتووە:" پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زاملی جێگری یەكەم و شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین".

هاوكات ئەوەشی خستۆتەروو كە بەچاوخشاندنەوە بەو رۆڵەی گرنگەی عێراق لە ئارامی و ئاسایشی هەرێمیی دەیبینێت، هیوادارن كە" بەرپرسانی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەت و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان كە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەكە بووەتەوە".

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە بەهیوان حكومەتی نوێ بەزوویی پێكبهێندرێت و ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت و هەوڵی چارەسەری ئاڵنگاریەكانی بەردەم حكومەتی عێراق و مافی مرۆڤ  ئاسایش و ئابووری لەعێراق بدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×