یەكێتی ئەوروپا ناوی عێراق لە لیستی "دەوڵەتانی مەترسیدار" دەردەهێنێت
  2022-01-10       529       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، یەكێتی ئەوروپا ناوی عێراقی لە لیستی "دەوڵەتانی مەترسیدار بۆ سپیكردنەوەی پارەو پشتیوانیكردنی تیرۆر" دەرهێنا.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی"بڕیاری یەكێتی ئەوروپا بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی دەوڵەتانی مەترسیدار بۆ سپیكردنەوەی پارەو پشتیوانیكردنی تیرۆر، هەنگاوێكی گرنگی دیبلۆماسییەتی كارایە لە بەرژەوەندی نیشتمان."

لە تەلەگرام ئاوێنە جۆین بكە

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردۆتەوە كە "هەوڵە حکومی و دیبلۆماسییەکانمان بەردەوام دەبن بۆ گێڕانەوەی عێراق و عێراقییەکان بۆ پێگەی شایستەی خۆیان."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×