چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ دادگاى فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین
  2022-01-12       441       

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان ڕایده‌گه‌یه‌نن، کۆبونەوەکەی شەوی 9ی ئەم مانگەی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشێلکارییە و لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن.

ئاوێنە: شه‌وى ڕابردوو سه‌ركرده‌كانى چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە ماڵی هومام حەمودی کۆبوونەوە، به‌پێی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکەش، “ئەنجامه‌كانی یەکەم کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووری نەبووە، بۆیە بۆچارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورانەی لە کۆبونەوەكه‌دا ڕوویاندا، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەین”.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، “ڕێکاری پڕكردنه‌وه‌ى پۆستە دەستوورییەکان به‌و شێوه‌یه‌ ڕاستنەبوو، بووەهۆی سەرەتای قەیرانێکی نوێ کە ڕێگریی دەکات لە هەموو هەوڵێکی حکومەت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی هاوڵاتییان و باشترکردنی ژیانیان”.

چێوەی هەماهەنگی دەشڵێت، “بونیادنانی دۆخێکی سیاسی هاوسەنگ و ئارام بە پاراستنی یەکێتی ناوخۆیی، جێبەجێکردنی دەستوور و هەڵوێستی سیاسی دەبێت، ئەوەش وادەکات لایەنەکان متمانە لەنێوانیادا هەبێت و ڕووبەڕووی ئەو مەترسیانە ببنەوە کە بۆ وڵات دێنە پێش”.

جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه‌، تائێستاش باوەڕیانوایە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر پرسە نیشتیمانییەکان تاکە ڕێگایە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×