چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەری دادگایە
  2022-01-13       561       


دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیان بایکۆت کردبو رایدەگەیەنن، بڕیارەکە سەرکەوتنی "دیموکراسییەت و سەروەری بڕیاری دادگایە".

ئاوێنه‌: مەهدی تەقی عامرلی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بڕیارەکەی دادگا بۆ هەڵپەساردنی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سەرکەوتنێکی ڕاستەقینەیە بۆ دیموکراسیی و نیشانەی سەربەخۆیی و سەروەری دەسەڵاتی دادوەرییە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "باوەڕی تەواومان بە دادگا و بڕیارەکانی هەیە و رێزی بڕیارەکانی دەگرین، ئومێدیشمان هەیە کە دادگا بۆ هەمو گەلی عێراق ئەوەی لەیەکەمین کۆبونەوەی پەرلەماندا رویدا راست دەکاتەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×