ئەنتۆنی بلینكن بانگهێشتی حەلبوسی دەكات بۆ سەردانی ئەمریكا
  2022-01-13       449       

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشتوەو بانگهێشتی كردوە تا لە نزیكترین كاتدا سەردانی ئەمریكا بكات.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرێز ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت؛ بەمەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرێزیان خواست."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی بەرێزیانی کرد تا لەنزیکترین کاتدا سەردانی ئەمریکا بکات و تەئکیدی کردەوە لەسەر بەردەوامی هاریکاری نێوان هەردو وڵات لەسەرجەم بوارەکان."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×