شانەی راگەیاندنی ئەمنی: لە هێرشەكەی سەر ناوچەی سەوز منداڵێك و ژنێك برینداربون
  2022-01-13       353       
شوێنەواری كەوتنەخوارەوەی یەكێك لە موشەكەكان

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لەئەنجامی هێرشە موشەكییەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ سەر ناوچەی سەوز، كچێكی منداڵ و ژنێك برینداربون.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە "لە هێرشێكی تیرۆریستی ترسنۆكانەدا، دانیشتوانی بێتاوانی ناوچەی سەوزی بەغداو بارەگاكانی نێردە دیپلۆماتییەكان كە بەرپرسیارێتی پاراستنیان لەئەستۆی هێزە عێراقییەكانە، بە ژمارەیەك موشەك كرانە ئامانج."

ئەوەشی خسۆتەڕو، موشەكەكان لە ناوچەی دۆرە لە باشوری بەغداوە هاوێژراون و لە ئاكامی هێرشەكەدا كچێكی منداڵ و ژنێك برینداربون.

ئاشكراشیكردوە كە یەكێك لە موشەكەكان لەنێو قوتابخانەی "ئیلاف" لەنێو ناوچەی سەوز كەوتۆتە خوارەوەو هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوە دەكەن بۆ زانینی زیانەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×