پارێزەرێك لە هەولێر: خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدكرد
  2022-01-14       229       

ئومێد پاڵانی، پارێزەری راوێژكار كە دانیشتوی شاری هەولێرە ئاشكرایكرد، دوێنێ پێنجشەممە، داواكاری خۆی پێشكەشی پەرلەمانی عێراق كردوەو خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدكردوە.

ئاوێنە: ئومێد پاڵانی، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، دوێنێ پێنجشەممە، وەک پاێزەرێکی کوردی دانیشتوی شاری هەولێر سەردانی فەرمانگەی یاسایی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم کردو وەسڵی ئیستیلامی بەڵگەی خۆکاندیدکردنیان پێدام و ئەوەش دوای ئەوەی داواكاری و سیڤی و پێداویستییەكانی خۆ كاندیدكردنم پێشكەشی فەرمانگەی یاسایی پەرلەمان كرد.

ئەو پارێزەرە كوردە وتوشیەتی" مومارەسەی مافی سیاسی خۆم دەکەم کە خۆکاندیدکردنە."

تا دوێنێ پێنجشەممە، كە دوا وادەی تۆماركردنی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بو، بەم پارێزەرەوە، حەوت كورد خۆیان بۆ پۆستەكە كاندیدكردوە.

كاندیدە كوردەكان بۆ پۆستەكە پێكدێن لە: بەرهەم ساڵح، هۆشیار زێباری، لەتیف رەشید، خالید سدیق، حاكم رزگار، رێبوار ئەوڕەحمان، ئومێد پاڵانی.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×