دادگایه‌كی توركیا به چه‌ند تۆمه‌تێك سزای زیندانیكردنی ھه‌تاھه‌تایی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێكی كورددا ده‌سه‌پێنێت و ئه‌و بڕیاره‌ش ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئاوێنە: ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، له مانگی 10 ی ساڵی 2014 له ئامەد كه خۆپیشاندان بۆ كۆبانێ به‌ڕێوه‌چو و دواتر پێكدادانی چه‌كداری رویدا، رۆژنامه‌نووسێكی كورد به‌ناوی "رۆژھات دۆغرو" له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و روداوه‌دا بو، له‌و كاته‌دا گولـله‌یه‌كی به‌ركه‌وتو و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه بۆ چارەسەر.
ڕۆژهات وەک ڕۆژنامەنووسێکی کورد روداوەکانی ئامەدو ناوچەکەی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان دەگواستەوە و تێیدا گرتەی ڤیدیۆیی ئەو خۆپیشاندانانەی دەگواستەوە کە بۆ کۆبانی بو لە ساڵی 2014دا. بۆ ئەو ڕووماڵکردنانە خەڵاتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنوسانی ساوث ئیسترنی پێبەخشرا.
بەپێی دەنگی ئەمریكا، ئێستا ئەو رۆژنامەنوسە كوردە له دوای 7 ساڵ خراوه‌ته زیندانه‌وه و حوكمی زیندانی ھه‌تاھه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، رۆژھات دۆغرو تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه چه‌كی روبه‌ڕوی كه‌سێك كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ره‌سمی نییه.
له ئێستادا بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌ناوخۆی توركیا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و به‌رگریكارانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له توركیا توشی شۆك كردوە.