ئەمەریكا پاڵپشتی بۆ كشتوكاڵی كوردستان ڕاگەیاند
  2022-01-14       320       

كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت، هاریكاریكردنی بزنسی بچووك و مامناوەند دەكات لە بواری كشتوكاڵیدا كاردەكەن بۆ ئەوەی گەشە بە بزنسەكانیان بدەن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی 14ـی كانوونی دووەم، لە ئاگاداریییەكی كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ ئەو كارسازانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیUSAID و ڕێكخراوی تۆپ ماونتن  Top Mountain  پڕۆژەیەكی گەشەپێدانی بزنسی تایبەت بە بواری كشتوكاڵیان دەستپێكردووە.

كونسوڵگەی ئەمەریكا باسی لەوەش كردووە، ئەو پڕۆژەیە بۆ هاریكاریكردنی بزنسی بچووك و مامناوەندانەیە لە بواری كشتوكاڵیدا كاردەكەن بۆ ئەوەی گەشە بە بزنسەكانیان بدەن لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئاگادارییەكەی كونسوڵگەی ئەمەریكا ئێستە داواكاری پێشكەشكردن بۆ سێتی یەكەمی بەخشینە داراییەكان كراوەتەوە. هەر ئەمڕۆ داواكاری پێشكەش بكەن لە ڕێی كردنەوەی ئەم لینكەی خوارەوە كە بە كوردی و عەرەبی و ئینگلیزیش بەردەستە. داواكاری پێشكەشكردن لە 31 ی ئەم مانگە كۆتای دێ.

كلیك بكه‌

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×