لە هەولێر کۆمپانیایەک بەناوی رەخساندنی هەلی کار هەشت ئۆتۆمبێلی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتووە و هەڵاتووە.
ئاوێنه: چەند هاوڵاتییەک لە شاری هەولێر ئاماژەیان بەوەکرد:" دوای ئەوەی لە رێگەی بانگەوازێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیمان بە کۆمپانیایەک کرد، کە بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد گوایە لە رێگەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە هەلی کارمان بە مووچەی مانگانەی ١٨٠٠ دۆلار بۆ دەڕەخسێنێت، ئێمەش ئۆتۆمبێلەکەمان رادەستی کردم، بەڵام خاوەن کۆمپانیاکە هەڵات ".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو:" خاوەنی کۆمپانیاکە بەبیانووی دانانی ئامێری GPS لەسەر ئۆتۆمبێلەکان ئەو هەشت ئۆتۆمبێلەی لێسەندین، بەڵام دواتر هەڵات و تا ئێستا نازانین لە کوێیە ".