به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی "كێبڵی كاره‌با"وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵواسیوه و كوشتویه‌تی، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
ئاوێنە: پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ماوه ئاگاداركرانه‌وه ڕوداوێكی كوشتن، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانیش بۆ شوێنی روداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه‌وا ژنێك به كێبڵی كاره‌با له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵواسراوه و مردوه، تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
باسی له‌وه‌شكرد، "دوای ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر له شوێنی روداوه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری دادوه‌رییه‌وه، زانیاری و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر شوێنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه كۆكرایه‌وه كه به‌ره‌و قه‌زای ده‌راجی هه‌ڵاتبو، پاشانیش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی ده‌راجی توانرا ده‌ستگیربكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا كه هاوسه‌ره‌كی به "كێبڵی كاره‌بایی" له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ڵواسیوه، له‌ئێستاشدا به‌پێی ماده‌ی (406) ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه بۆ وه‌رگرتنی سزای دادپه‌روه‌رانه.