پۆلیسی دهۆک سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەفێڵ زیاتر لە 16 ملیۆنیان لە کچێک وەرگرتووە
  2022-01-14       464       

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک دانپێدانانی سێ تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە بڕی 16 ملیۆن دیناری عێراقی و هەزار دۆلاریان بە فێڵ لە کچێک وەرگرتووە.

ئاوێنە: لە دانپێدانانەکەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان باس لەوەدەکات، کە ماوەی دوو مانگ دەبێت ویستوویەتی پارە لەو کچە وەربگرێت و هەر جارێک بە فێڵێک پارەی لێوەرگرتووە، تاوەکو گەیشتووەتە ئەو بڕە پارەیە.

تۆمەتبارەکە دەڵێت، “بەو فێڵەی دوو هاوڕێم لە زیندانن پێویستیان بە کەفالەتە پارەم لێوەرگرتووە تاوەکو بڕی پارەکە بووە بە 16 ملیۆن دیناری عێراقی و هەزار دۆلاری ئەمریکی”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک باس لەوەدەکات گەنجەکان سەرجەم ئەو بڕە پارەیەیان خەرجکردبوو، بەڵام لەڕێگەی بنکەی پۆلیسی خەباتەوە پارەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێنراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن سزادەدرێن بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک تا پێنج ساڵ هەروەها پێبژاردن بەبڕی ملیۆنێک تا پێنج ملیۆن دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×