راگەیاندنی ئەمنی عێراق: هەوڵێكی هێرشكردنە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد پوچەڵكرایەوە
  2022-01-15       394       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، هەوڵێكی هێرشكردنە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین پوچەڵكرایەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان نزیكبونەتەوە لە باشوری بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئاماژەی بەوەشداوە كە فڕۆكەكان لەلایەن هێزی پاراستنی بورجە دەرەكییەكانی بنكەكەوە بینراون و دڵنیابونەتەوە كە فڕۆكەی نەیارن.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هێزەكە تەقەی لە فڕۆكەكان كردوەو فڕۆكەكان ناچار هەڵاتون.

بەر لە بەیاننامەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردبوەوە كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەدو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە بەنزمی فڕیوەو بنكەكەی کردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە نێو بنکە سەربازییەکە دروستبوە و شوێنەکە دوکەڵی لێ بەرزبوەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×