لە سلێمانی نزیكەی 8500 كارتی ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان دروستكراون
  2022-01-15       1154       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مەرج و پێداویستییەكانی دروستكردنی كارتی پلاستیكی ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان ئاشكرادەكات و دەشڵێت: لەناو سەنتەری شاری سلێمانی تا ئێستا نزیکەی هەشت هەزارو 500 کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتیان دروستکراون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تەنها لەناو سەنتەری سلێمانی لەڕێگەی سێ تیمەوە کە تایبەت کراون بۆ ئەو مەبەستە توانراوە تائیستا نزیکەی هەشت هەزارو 500 کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتیان دروستبکرێن."

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوەكەیدا مەرج و پێداویستییەكانی دروستكردنی كارتی پلاستیكی ڤاكسینی ئاشكراكردون.

مەرجەكان بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی كارتی پلاستیكی:

1.دەبێت هەردو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت.

2.ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین داغڵ کرابێت.

3.دەبێت سەردانی ئەو سەنتەرە بکات کە پێشتر ڤاکسینی وەرگرتوەو داواکاری پێشکەش بکات .

4.هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت راستەوخۆ سەردانی سەنتەری دروستکردنی کارتی ڤاکسین بکات، دەبێت هاوڵاتی سەردانی ئەو سەنتەرو مەڵبەندو بنکانە بکات کە پێشتر ڤاکسینی وەرگرتوە.

ئەو پێداوستییانەی هاوڵاتی دەبێت لەکاتی سەردانکردن پێی بن:

-کارتی وەرگرتنی ڤاکسین 

-فۆتۆکۆپی پاسپۆرت بەملەوەنی

-هەزار دیناری عێراقی بۆ وەسڵی ژمێریاری (38ئەلف)

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×