هێزەكانی توركیا مووشەكباران كران محەمەد حەسەن هەواڵ بڵاوکراوەتەوە
  2022-01-16       508       

بنكەی هێزەكانی توركیا لە زلیكان لە سنووری پارێزگای نەینەوا مووشەكباران كرا.

ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەكانی دەنگوباس دوای نیوەشەوی رابردوو ژمارەیەك مووشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی هێزەكانی سووپای توركیا لە سنووری پارێزگای نەینەوا كران و هێزەكانی توركیاش وەڵامی سەرچاوەی هێرشەكەیان داوەتەوە.

ئەمە چەندینجارە ئەم بنكە سەربازییەی توركیا لە نەینەوا دەكەوێتە بەر هێرشی میلیشیا چەكدارەكان.

ئەم هێرشە هاوكاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشی میلیشیا چەكدارەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و لایەنەكانی هاوپەیمانی سەدر.

بەرەبەیانی دوێنێ بە فڕۆكەی درۆن هەوڵی بە ئامانجگیرانی بنكەی سەربازی بەلەد درا.

رۆژانی پێشتر هێرشكرابووە بەسەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی پێشكەوتن و عەزم لە بەغدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×