سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: بەرنامەیەکی دەرەکی هەیە بۆ پەرتکردنی ماڵی شیعەکان
  2022-01-16       742       

دوای ئەوەی شەوی رابردو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەنەجەف کۆبوونەوە، سەرکردەیەکی شیعەکان رایگەیاند، لەم کاتەدا دەرگای گفتوگۆی لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەمانگی کراوەیە و چاوەڕێ دەکرێت لێکتێگەیەشتن رووبدات.

ئاوێنە: محەمەد سەلامی، سەرکردە لەدەوڵەتی یاسا کە یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکان چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێدا رایگەیاند، هەرچەندە تائێستا دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی شەوی رابردوو بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لە 48 کاتژمێر رابردو نزیکبوونەوەی زیاتر لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیدا روویداوە، بەتایبەت کە بۆ هەردوولا روونبووەتەوە "کە بەرنامەیەکی دەرەکی هەیە بۆ پەرتکردنی ماڵی شیعەکان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "نابێت هیچ لایەنێکی شیعە نابێت ئەوە قبوڵ بکات کە ماڵی شیعەکان پەر ببێت، بۆیە لەم کاتەدا رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆ لەسەر نزیک کردنەوەی جیاوازییەکانیان دەکەن لەبواری سیاسی و کاری حکومەتداری".

ئەو سەرکردەیەی شیعەکان ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەم کاتەدا گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی شیعە بەردەوامە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش بۆ راگرتنی کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دەرفەتێک دەدات بە لایەنەکان بۆ لێکنزیک کردنەوەی بۆچونەکان، بۆچونی ئێمەش ئەوەیە شیعەکان یەک هاوپەیمانی بن و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان رابگەیەنن".

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحیش جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌وافوقی نیشتمانی ده‌كاته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش هه‌ردولا سورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچونه‌كانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×